به هۆی گۆڕانكاریی پیسبوونی كهشو هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌ت له ئاستی جیهاندا ساڵانه زیاتر له ٩ میلیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و ده‌مرن.
به‌پێی ئاكامی نوێترین لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان له‌باره‌ی كاریگه‌ریی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر مردنی خه‌ڵك له جیهاندا به ناوبانگترن بڵاڤۆكی جیهان به ناوی دێ لێنست “The Lancet ” ده‌نووسێ، له ساڵی ٢٠١٥ زیاتر له ٦ میلیۆن كه‌س به هۆی پیسبوونی هه‌وا له ئاستی جیهاندا مردوون. ئه‌و ڕاپۆرته كه ئاكامی لێكۆڵینهوهی٢ ساڵی ٤٠ پسپۆڕی بواری ته‌ندروستی و ژینگه‌پارێزیی له ئاستی جیهاندا بووه كه مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه زۆربه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه نه‌خۆشییه‌كان له پیسبوونی هه‌واوه بووه و ته‌نانه‌ت مردن ئاسایی به تایبه‌ت له ته‌مه‌نی كه‌مدا یه‌كێك له هۆكاره‌كانه و به‌و پێیه ساڵانه زیاتر له ٩ میلیۆن كه‌س به واتایه‌كی دیكه سه‌دی ١٦ مردن له جیهاندا له ساڵی ٢٠١٥ به هۆیه‌وه بووه.
پیسبوونی هه‌وا ١٥ به‌رابه‌ری شه‌ڕ و هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژی قربانی گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ساڵانه له ئاستی جیهاندا زیاتر له ٦میلیۆن و نیو كه‌س به هۆی پیسبوونی هه‌وا تووشی نه‌خۆشییه‌كانی ئایدز، شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كان دیكه ده‌بن و ده‌مرن.
پیسبوونی ئاوه‌كان ساڵانه ٨/١ میلیۆن كه‌س قوربانی ده‌گرێ. نه‌پاڵاوتنی باشی ئاوه‌كان و تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی ده‌زگای هه‌ره‌س و هه‌روه‌ها پارازیتهكانیش بێ كاریگه‌ریی نه‌بوون.
له درێژه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه پیسبوونی هه‌وای شوێنی كار، ساڵانه نزیك به ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له ساڵدا ده‌مرن.
ئه‌و بڵاڤۆكه له كۆتاییدا ده‌نووسێ كه سه‌دی ٩٢ی مردنه‌كانی پیسبوونی هه‌وا له‌و وڵاتانه دایه كه داهاتی كه‌میان هه‌یه. نیوه‌ی قوربانیان پیسیی هه‌وا له دوو وڵاتی هیندوستان به ٥/٢ میلیۆن و چین به ٨/١ میلیۆن كه‌س له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووهه‌می جیهان دان.