ئاستی مردنی منداڵان لە دنیادا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، بەڵام بەوحالەش ساڵی ڕابردوو ٦/٥ میلیۆن منداڵی تەمەن ژێر ٥ ساڵ گیانیان لە دەست داوە کە دڵەڕاوکەێ و نیگەرانیی کۆمەڵگەی جیهانیی لێکەوتووەتەوە .
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوکان “یونێسف”، ڕێکخراوی تەندروستی و بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا ئەو ئامارەیان ڕاگەیاندووە کە ئاماری ئەو منداڵانەی ساڵی رابردوو گیانیان لە دەست داوە، لە چاو ساڵی ٢٠٠٠ کە ٩/٩ میلیۆن منداڵ بووە، کەمترە.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە جیهانییە ئاماژەی بەوە کرد کە کە ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە تازە لە دایک دەبن و دەمرن جێی نیگەرانییە و ئەو منداڵانەی کە لە ژێرتەمەنی ٤ حەوتوو دەمرن کە سەدی ٤١ بۆ سەدی ٤٦ لە زیادبوون دایە، لە هەر ڕۆژێکدا لە ئاستی جیهان ٧هەزار منداڵی تەمەن ژێر ٢٨ ڕۆژ گیانیان لە دەست دەدن.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە تا ساڵی ٢٠٣٠ زایینی بە پێڕاگەیشتنەکانی باشتر نزیک بە ٣٠ میلیۆن کۆرپە کە لە دایک دەبێ و٣٠ میلیۆن منداڵی دیکە تەمەن ژێر٥ ساڵ لە مردن ڕزگار دەبن .
هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان بە هۆی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و زکچوونە بووە، بە پێی ئەو ڕاپۆرتە سەدی ١٦ی مردنی ئەو منداڵانە بە نەخۆشیی ڕیخۆڵە و سەدی ٨ی بە هۆی زکچوون بووە و هەروەها یەک لە سێ مردنی منداڵان کە تازە لە دایک دەبن یان زوو لە دایک بوون یان کاتی لە دایک بوون نەخۆش بوون.
لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٦/٥ میلیۆن منداڵ مردوون و ٦/٢ میلیۆن منداڵیش لە دایک بوون ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکا ئەگەر دایکان لە کاتی دووگیانی و لە دایک بوونی مندالەکانین زیاترو باشتر چاوەدێری پزیشکی و پاک و خاوێنییان لە بەرچاو گرتبا، زۆربەی ئەو منداڵانە لە مردن رزگار دەبوون.