ڕێكس تێلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ه‌روه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ندێك له ماده‌كانی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێشێل كردووه.
ڕێكس تێلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له وتووێژێكدا له تلویزیونی سی ئێن ئێن به ڕاشكاوی ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی ئێران خاڵه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌كا، به‌ڵام سه‌ركۆماری ئا‌مریكا گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندین خاڵی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی پێشێل كردووه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا تێلێرسۆن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گوتی، ئه‌و ڕێكه‌وتنه دوو لایه‌نه‌یه و به‌شێكی ئه‌و ڕێكه‌وتنه زۆر به‌ڕاشكاوی پێشێل كراوه
بۆ نموونه كۆكردنه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوی قورس و ڕاگرتنی مه‌وادێك كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سانتریفویژهكان خێراتر ده‌كا. به‌ڵام به بپێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه كه كاتی زۆر به كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كا كه پیتاندن به شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌رز بكاته‌وه. هه‌ر بۆیه پشكێنه‌ران ده‌بێ به وردی و پشكنین بكه‌ن و سه‌ختگیرتر بن.
جگه له به‌رنامه‌ی ناوكی، په‌ره‌پێدان و هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه و ته‌نانه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانییه كه ئه‌ویش ده‌بێ پێشی پێبگیردرێ.
ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی وریاكردنهوهكانی له پشتیوانی كردن له هێز و میلیشیا چه‌كداره‌كانی ئه‌و ڕێژیمه به‌رده‌وام پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كا و له ناوچه‌دا له ڕێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵای لوبنان و حوسییه‌كان و هه‌روه‌ها تالیبان كه‌ڵه‌وه‌كێشی ده‌كا و له ناوچه‌دا نائه‌منی ده‌خوڵقێنێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نیكی هێلی وێڕای پشتیوانیكردن له ستراتیژیی نوێی ترامپ سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامیی ئێران به تلویزیۆنی ئه‌ی بی سیی ڕاگه‌یاند كه به بڕوایه ئێمە هه‌موو سایته ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نهپشكێندراوه و له‌وانه‌یه شوێنی به نهێنی هه‌بێ.