نوێنەری عەرەبستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەموو هەوڵێک بۆ سنووردانان بۆ ”دوژمنکارییەکان“ی ئێران راگەیاند.
خالید مەنزلاوی، جێگری نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستان لە نەتەوە یەکرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئێران قازانجی لە کەمکردنەوەی گەمارۆکان وەرگرت، بۆ ”تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەروەها خالید مەنزلاوی رایگەیاندووە، ئێران پاڵپشتیی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکا، کە میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنانی، حەشدی شەعبی و حوسی لە یەمەن و میلیشیاکانی سەربە رێژێمی سووریە ئەنجامی دەدەن.
جێگری نوینەری هەمیشەیی عەرەبستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەموو رێکارێک و سەپاندنی گەماڕۆیەک بەسەر ئێراندا دەکا، کە سنوورێک بۆ دەستوەردانەکانی ئێران و پیلانە دوژمنکارییەکانی دابنێ“.