سه‌ناتۆر “لیندزی گراهام”، به‌ربژێری پێشووی سه‌ركۆماری گوتی، ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزن به پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌دا شوێنه نیزامییه‌كانی ئه‌و وڵاته بپشكنن گه‌مارۆكان دێنه‌وه سه‌ر جێی خۆیان.
سه‌ناتۆری لیندزی گراهام گوتی، دوو سه‌ناتۆری “كوركێر” و “كاتێن” گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ست دایه كه باس له‌وه ده‌كا كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزن به پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌دا بنكه و دامه‌زراوه نیزامییه‌كانی ئه‌و وڵاته به ته‌واو بپشكنن، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی گه‌مارۆ هه‌مه‌لایه‌نه‌كان ببنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژمه درێژه به په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بدا و بڕیارنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل بكا، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه گه‌مارۆكان ده‌خرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له درێژه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانییه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ، گه‌مارۆكان له ڕێدا ده‌بن.
دۆناڵد ترامپ له‌و دواییانه‌دا زیاتر پێداگره كه به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌بێ كێشه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كلا بكرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ناتۆر “روی بلانت” وێڕای پێشوازی له ستراتیژیی نوێی ئا‌مریكا له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، “ده‌وڵه‌تی ئۆباما ڕێكه‌وتنێكی خراپی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیمزا كرد. ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی ١٠٠ میلیارد دۆلار بۆ ئێران، ڕێگه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته خۆش كرد.”
له نوێترین وتووێژی دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی كه سپای پاسداران گه‌مارۆی بخرێته‌سه‌ر یان له لیستی تیرۆریز بهاوێژرێ ده‌بێ پاشكۆكانی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و لق و پۆپه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ستیان كورت بكرێته‌وه له لیستی ڕه‌شی ئا‌مریكا بهاوێژرێن.