پاسدارانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌شتی تیرۆریست مه‌هدی موهه‌ندیس هێرشێكیان ده‌ست پێ كردووه.
ناوبراو درێژەدا دەنووسێت: ” كورده‌كان پێویستیان به یارمه‌تیی ئێمه هه‌یه له به‌رامبه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران”.
لە یەکەم ساتی دەسپیکی هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هێندیک لە مێدیا عەرەبییەکان و ماڵپەڕەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست شەڕی ڕەوانییان بەرانبەر بە خەلکی کورد‌و لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردوە.
هەروەها بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕاگەیاندراودا داوای وت‌ووێژیان کردووە لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بۆ پێش‌گرتن لە هەرچەشنە شەڕ وئاڵۆزی و هاوکات باس لەوەش دەکەن کەرکووک ڕادەستی دەوڵەتی ناوەند و میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ناکەن. وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایدەگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان چیتر لەبەرامبەر هێرشەکانی حەشدی شەعبی بێدەنگ نابن.