Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 22/10/2017 |کاتژمێر:
ئەدەب

مانگی من، خۆری من

12/10/2017 | 17:24:01
ashiq2
ئاشق

ئاخ هەتا کەی مانگی کــــــــــــــــورد ون بێ بە بن هەورانەوە

شک نەبەم درزێکی ڕوون ڕۆژێـــــــــــــــک بە ڕووی ئاسمانەوە

 

سەیری مێژوو کە، ببینە داســــــــــــــــــــــــــــــــــــــتانی ژینی من

پڕ لە کێشە و کارەساتە و کـــــــــــــــــــــــــــــــەوتن و هەستانەوە

 

ژانی کۆبانێ لە ڕۆژاوای وڵــــــــــــــــــــــاتی لەتـــــــــــــــــــــــلەتم

زامی دێرسیم و هەڵەبجە و قاڕنـــــــــــــــێی پێ‌کـــــــــــــــولانەوە

 

کێ وەکوو من شار و دێی سووتان و کۆمەڵکوژ  کـــــــــــــــــــــــــرا

دەنگی ئەنفالبــــــــــــــــووانم ئێستاش دێ لە توێی هەرمانەوە

 

زۆر کەڕەت ویستیان لە ڕیــــــــــشەم دەن، پەل و پۆم هەڵبڕن

هەر پەلم هاویشت و ڕیشـــــــــــــــــــاژۆم بە کەس نەبڕانـــەوە

 

هەرچی هانام بردە بەر دادپەرەوەری و مافــــــــــــــــی مــرۆڤ

نەمدی قەت جارێک بەڕاستی یارمەتی و کاردانــــــــــــــــــەوە

 

“هرکسی از ظن خود شد یار من” باســـــــــــــــــــــــی منــــــــــــــە

زۆر زیانم دی بە ناوی “یارمەتیـــــی دۆستـــــــــــــــــــــانە”  وە

 

هەرچی دێ  بیر و مەبەستـــــــــــــی بەرژەوەندیی خۆیەتی

گشت بە زلهێز، ســــــــــــــووکەهێز، ناوچە و دەروجیرانەوە

 

مانگی من تا ئێستە جارێکیش لە لایەک هەڵنـــــــــــــــــەهات

خێل بوو چاوم، هێندی بڕوانم بە سەر شاخــــــــــــــــــــــــانەوە

 

ئێستە وەختێتی لە هەر چوار لاوە خــــــــــــــۆرم بێتە دەر

شۆقی بترووسکی بە سەر چوار کەرتی کوردستــــــــــانەوە

 

یەک وڵات، یەک خۆر و یەک ئاڵام دەوێ گـــەر لێم‌گەڕێن

بەسیەتی، مردم بە دەست کەمتەرخەمـــــــــیی خـــزمانەوە

 

بەختی کورد ئەمڕۆ گەشە و گەر ناتـــــــــــــەبایی لێ‌گەڕێ

ڕۆژی سەرکەوتن دەبینم، دوور نیـــــــە لێمانــــــــــــــــــــــەوە

ئاشق

زستانی ٢٠١٤