Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
ئێران

سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو: ڕێژیمی‌ ئێران له‌ بواری‌ بێكاری‌ ١٩مین وڵاتی‌ جیهان دایه‌

11/10/2017 | 18:36:31
bikariii-1

ئاماره‌كانی‌ سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ئه‌وه‌ نیشان ده‌كه‌ن كه‌ پێگه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ بواری‌ بێكاری‌ له‌ ئاستی‌ جیهاندا له‌ پله‌ی‌ ١٩ دایه‌.

سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو له‌ نوێترین ڕاپۆرتی‌ خۆیدا نرخی‌ بێكاریی كۆماری‌ ئیبسلامیی ئێران سه‌دی‌ ١٢ و نیو ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی‌ ٢٠١٥سه‌دی‌ ١١ بووه‌. له‌ ساڵه‌كانی‌ ١٣٩٢ هه‌تا ١٣٩٥ ڕێك ١٠ پله‌ دابه‌زیوه‌ له‌ ٢٩ وه‌ بۆ ١٩ دابه‌زیوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نرخی‌ بێكاری‌ له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئاماره‌كانی‌ سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ڕێژه‌ی‌ بێكاریی وڵاتانی‌ جیهان تاوتوێ ده‌كا و ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ساڵی‌ ٢٠١٦ له‌ ئاستی‌ جیهاندا له‌ پله‌ی‌ ١٩ دایه‌. ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌یه‌ كه‌  ڕێژیمی‌ ئێران  بژیو و ژیانی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ خۆش نیه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ له‌ بێكاریدا ده‌ژین.