Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۱ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۶| 23/10/2017 |کاتژمێر:
جیهان

به‌شداری کاک مسته‌فا شڵماشی نوێنه‌ری حیزب و به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ پرسه‌ی نه‌مر مام جه‌لال له‌ وڵاتی هوله‌ند

11/10/2017 | 17:59:19
mamjalalholandd

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، ٨ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی کاک مسته‌فا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،له‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ڕێبه‌ری نه‌مر مام جه‌لال تاڵه‌بانی دا به‌شداری کرد. ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌ بۆ هه‌ردووک وڵاتی ناوه‌ندی ئوروپا هوله‌ند و بلژیک له‌ شاری لاهه‌ی هوله‌ند پێکهاتبو. هه‌زاران کوردستانی و غه یره‌ کوردستانی و نوێنه‌رانی حیزبه‌ کوردستانیه‌کان و حیزبه‌ هوله‌ندیه‌کانی دۆستی کورد له‌و پرسه‌یه‌دا به‌شداریان کرد.
شایانی باسه‌ نوێنه‌ری حیزب کاک مسته‌فا شڵماشی سه‌ره‌ڕای هاوخه‌می ده‌رپرین له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان وهه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ، له‌ وتو وێژێکی ته‌له‌فزیۆنی کورت دا ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌ کرده‌وه‌ که‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان پێویسته‌ چه‌پکه‌ گوڵی مام جه‌لال بکاته‌ چرای ڕوناککه‌ره‌وه‌ی ڕێگای داهاتووی خۆی و هه‌م نێوماڵی یه‌کیه‌تی به‌ هه‌مو بۆچونه‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌ یه‌کگرتو بکا و هه‌م ببێته‌ هه‌وێنی یه‌کیه‌تی و هاوخه‌باتی له‌ باشوری کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش. تا نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ دژواره‌ی تێیدایه‌ به‌ سه‌رکه‌وتویی ده‌رباز کا و سه‌ربه‌خۆیی که‌ له‌ پڕۆسه‌یه‌کی گشتپرسی دێموکڕاتیک دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ به‌دی بێنێ.