و: سیروان مووساپوور
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی دوای مه‌رگی فهرینازخوسرهوانی له کوردستان‌و به تایبه‌تی شاری مه‌هاباد هاتنه ئاراوه، ههڵوێستگهی جیاواز‌و ته‌نانه‌ت نوێیان له که‌شی سیاسی‌و مه‌ده‌نی کوردستاندا به دوای خۆیاندا هێنا. ژماره‌یه‌ک لایه‌نگری ناڕه‌زایه‌تی، جیددیهتو به‌رده‌وامبوون له دژایه‌تی، نافه‌رمانیی مهدهنیو هوشداری کۆمه‌ڵایه‌تی به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار بوون‌و ژماره‌یه‌کیش، نیگه‌رانی له نێوچوونی ئه‌و ده‌رفه‌تانه بوون که بۆ سه‌رمایه گوزاریی ئابووری هه‌بوون یان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌ڵێنی دروستکردنی ناوه‌ندێکیان بۆ درابوو. ئه‌م دو لایه‌نه نوێنگهو نیشانده‌ری دووڕهههندی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌لگای کوردستانن که بۆ گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێدهکۆشنو له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی هاوبه‌شی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن. ده‌رئه‌نجامه وهدستهاتووهکانی ئه‌م دوو لایه‌نه، ئه‌م پرسیاره گرینگه ڕووبه‌ڕووی چالاکه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد به تایبه‌ت حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کاته‌وه بۆ گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی کوردستان‌و به‌هێزکردنی هاوپێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ چ بکرێ؟
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره سهرهکیترینو خێراترین، پرسیارێک بێ که به زه‌ینی چالاکه سیاسی‌و مهدهنیهکانو ڕۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بێ که ده‌بێ به وردبینیه‌کی زۆر‌و بێ ده‌مارگیری وڵامی بدرێته‌وه، چونکه گوێ نه‌دان به‌م پرسیاره گرنگه یان خۆلادان له وڵامێکی دروست‌و لۆژیکی ده‌بێته هۆی لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌و پرش‌و بڵاویی له نێو کۆمه‌ڵگه‌و چالاکه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌کاندا. له‌وانه‌یه وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نه‌بێ یان ئه‌وه که ههرگرووپو لایه‌نێک به گوێره‌ی ههستیارییهکانو گۆشه‌نیگای تایبه‌تی خۆیه‌وه، وڵامێکی جیاوازی بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌بێ، له‌م حاڵه‌ته‌دا به ژماره‌ی لایهنو گرووپه جیاوازه‌کان، وڵامه‌کانیش جیاواز ده‌بن. به‌ڵام داخودا وڵامه بێ ژمارهکانو پێشنیاره جۆراوجۆره‌کان، ئێمه به ئامانجی دڵخوازمان که هه‌مان «ظرفیتسازی»ی له کوردستان به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کانه، ده‌گه‌یه‌نێ یان گرفتاری ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌ممان دهبینو هه‌ر ده‌رفه‌تێک ده‌بێته قه‌یرانێکی سیاسی، مه‌ده‌نی ئابووری، کلتوری‌و شوناسی؟ که‌واته پێوه‌ری ناسین و جیاکرانه‌وه‌ی ڕێگە له لاڕێ چیه؟ چۆن ده‌توانرێ به که‌مکرانه‌وه‌ی تێچووه مرۆیی‌و ماددییه‌کان به ده‌سکه‌وتی زیاتر‌و باشتر بکه‌ین؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری خاڵی جیاوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران بکه‌ین ناسیونالیزم‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌گ داکوتاوی میللی- دێموکراتیکی کورد به شێوه‌یه‌ک له کوردستاندا جێی خۆی کردۆته‌وه که دۆستان‌و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دانی پێداده‌نێن. به‌رگری له شۆناس‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له گرنگترین‌و سه‌ره‌کیترین فاکتۆر گه‌لێکن که خاڵی هاوبه‌شی ههمووحیزبه سیاسییه‌کان، دامه‌زراوه مهدهنیو مافی مرۆیی، گرووپه ڕۆشنبیرییهکانو چالاکه سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان بووه‌و ئه‌م دوو بنه‌مایه (شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی- به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان) ده‌توانن وه‌ک پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاکییه‌کان دابنرێن- له ناره‌زاییه‌کانی ئه‌م دواییه‌شدا، له ڕاستیدا به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری شۆناسخوازو به‌رژه‌وه‌ندیخوازدا دابه‌ش بوون. هه‌رکام له‌م دوولایه‌نه، به سەرنجدان به ئه‌وله‌ویتی شۆناسی یان به‌رژه‌وندییه‌کانیان، دروشم‌و ڕوانگه‌ی جیاوازیان گرته‌به‌ر کە سه‌ره‌ڕای دڵسۆزی‌و خێرخوازی هه‌ردوو لایه‌نه‌که، له ئاکامدا کۆمه‌ڵگای کوردی شاهیدی فەزایەکی دوو جه‌مسه‌ری بوو که هه‌ڕه‌شه له سالمبوونی پێوەندی و هاوپێوه‌ندی بزۆتنه‌وه‌ی میللی- دێموکراتیکی کورد ده‌کا.
خاڵێکی گرنگی دیکه که له شیکرانهوهو هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئاوادا زۆر جێگه‌ی بایه‌خ پێدانه، ههستیاریو دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی کورد‌و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی کوردستان له لایه‌ن پتانسیهلهکانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه. کۆماری ئیسلامی ڕیشه‌ی پته‌وی ناسیونالیزم له کوردستاندا دهبینێو مههابادو کۆماری کوردستان به به‌شێکی جیانهکراوو گرنگ له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌زانێ. سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵی داوه هه‌میشه له نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا مه‌وداو ناکۆکی پێک بێنێ‌و ته‌نیا یه‌ک نه‌ته‌وه به فه‌رمی بناسێ‌و هه‌مووان له پێناو به‌رگری شۆناس‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دا هاوئاهه‌نگ بکا. داکۆکی لاواز و پشتیوانی که‌می غه‌یره کورده‌کان له ناره‌زایه‌تییه‌کانی کوردستان به باشی ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌خا. دیاره ئاشکرایه که ئه‌م گۆی نه‌دان و پشتیوانی لاواز له رووداو و ناره‌زایه‌تییه‌کانی رابردووش‌دا هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو.
هەڵبەت له‌م که‌مترخه‌می پشتیوانی نەکردنەدا، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش تا راده‌یه‌ک بەرپرسە، چونکه نه‌یتوانیوه هەلومەرجەکە بە قازنجی خۆی بگوڕێ. چاوه‌روانییان هه‌یه بێ هیچ هه‌وڵ و کۆششێک له پشتیوانی غه‌یره کورده‌کان به‌هره‌مه‌ند بن یان به بێ هیچ زه‌حمه‌تێک نیگه‌رانیه‌کانی لایەنی به‌رامبه‌ر له‌نیو به‌رن.
دیاره گروپێکی دیکه له چالاکه کورده‌کانیش هه‌ن که له بنه‌ره‌تدا خۆیان له هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندیی یان به‌شداری، پشتیوانی و هاوکاری له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران بێ نیاز و بێ منه‌ت ده‌زانن. ده‌بێ له‌و گرووپه بپرسین کاتێک رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کوردستانی ئێران) به‌شێک له جوغرافیای سیاسی ئێران دێته ئاراوه، ئایا ئه‌م گرینگی پێدان و لێک دوورکه‌وتنه، نابێته هۆی قه‌یراناوی بوونی دۆخه‌که و چوونه سه‌ری بێ متمانه‌یی زیاد بوونی تێچۆکانی بزوتنه‌وه‌که؟
له کۆتاییدا به سه‌رنجدان به بارودۆخی هه‌ستیاری نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌وڵی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا به به‌رپرسی ده‌زانن، له‌وانه‌یه ته‌نیا رێگه چاره‌یه‌کی دروست «ظرفیتسازی» له کوردستاندا بێ، به شێوه‌یه‌ک که بتوانین ئه‌و په‌ڕی له ده‌رفه‌ته پێکهاتوهکان که‌ڵک وه‌ربگرن و هه‌وڵ بده‌ین تا ئاستی گه‌نجاو کوردستان له قەیران بپارێزین. «شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یه‌کانیش ده‌توانن وه‌ک دوو هۆکاری سه‌ره‌کی و فاکته‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی چالاکی و کردەوەکانی ئێمە دا بندرێن، به شێوه‌یه‌ک که زیاترهاوپێوەندی چالاکانی کورد پەرەبستێنێ و ناهەماهەنگییەکان نێو به‌رن. شوناس و به بهرژههندییهکان ده‌بێ وه‌ک ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ی ئێمه لەئاست دوژمن‌دا کەڵکی لێوەرگیرێ ، نەک ئەو دوو هۆکارە ئێمە بەسەر دوو گرووپدا دابەش بکا و ببێتە هۆی جیایی و بێباوەڕی لە نێوانماندا . چونکه له‌م حاڵه‌ته دا تەنیا براوه‌ی ئه‌م دۆخه ئه‌و دوژمنه هاوبه‌شه ده‌بێ که ساڵانێکه به هه‌موو جۆرە گەڵاڵە و پیلانه‌کانی خه‌ریکی سه‌رکوتی بزوتنه‌وی نەتەوەیی ـ دێموکراتیکی کورد بووه و ده‌یه‌وێ به لارێیدا برانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له ماف و داخوازییه مرۆییەکان خۆی، درێژه به حاکمییەتی خۆی بدا.
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٦ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە