Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 22/10/2017 |کاتژمێر:
ئەدەب

بەڕێوەچوونی کۆڕە شێعر و گۆرانیی “ساباتی پاییز” لە بنکەی دەفتەری سیاسی حدک

03/10/2017 | 18:38:26
1

لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە کۆڕێکی گەرمی پڕ شێعر و گۆرانی پێشوازی لە هاتنەوەی پاییز و گەلاڕێزانی سروشت کرا.

لەو کۆرەدا کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 11ی ڕەزبەر بە دەستپێشخەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و بەشداریی کۆمەڵێک میوانی ئەدیب و هونەرمەند و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گیرا، چەند روخسارێکی نوێی شێعر و ئاواز و گۆرانی بە خامەی ڕەنگین و چریکەی ئەهووراییان گەرمییان بە کۆرەکە بەخشی و وێنەی بیرەوەرییەکی پڕ شکۆ و جوانییان لە دڵی بەشداران کێشایەوە.

شەونم هەمزەیی، پێشکێشکاری بەرنامەکە لەسەرەتای ئەو پاییزە ساباتەدا بنەماڵەی هونەرمەندی بەشدار لە کۆرەکە، کاک ئەنوەر عەزیزیان و سێ کیژە دەست و پەنجە ڕەنگینەکەی کوردستان، نیشتمان و ئاڵای بە ئامادەبووان ناساند و پەخشانە شێعڕێکی لە وەسفی پاییزدا خوێندەوە.

لە بڕگەی دەسپێکی کۆرەکەدا خاتوو سۆیلا قادری، سکرتێری یەکیەتیی ژنان باسی لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک ڕوخساری هونەریی نوێ لە نێو کچاندا کرد کە لە بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتدا پەروەردە بوون و بۆ خزمەتی نیشتمان و کوردستانەکەیان بواری هونەری مۆسیقا و گۆرانییان هەڵبژاردوە.

بەڕێزیان وەک نموونە ئاماژەی بە هونەرمەندانی دەنگخۆش شنۆ ئەحمەدی و باوان کەریمی کرد کە لە دەرەوەی کوردستان وەک کیژانی دێموکرات ڕچەی نوێیان لە هونەری گۆرانیدا شکاندوە و لێرەش ئەوە کوردستان، نیشتمان و ئاڵا عەزیزیانن کە بۆ عیشق و خۆشەویستیی نیشتمان و پێشمەرگە دەچریکێنن.

لە بڕگەی سەرەکیی ئەو ئێوارە پاییزەدا کاک ئەنوەر عەزیزیان و کیژە دەست و پەنجە ڕەنگین و دەنگخۆشەکانی بوون کە بە خوێندنەوەی شێعر و پێشکێشکردنی مەقام و گۆرانی شایی و شادییان خستە دڵی بەشدارانەوە.