رۆژنامەیەکی بریتانی لە راپۆرتێکدا، باسی لەوە کردووە، کە ئاکامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پێشبینی کراوە.
دوو رۆژنامەنووسی رۆژنامەی “ئۆبزێرڤەر”ی بریتانی سەردانی شاری هەولێریان کردووە و راپۆرتێکیان لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ئامادە کردووە و ئاماژە بەوە کراوە، کە هاووڵاتییانی کوردستان دەنگدان بە سەربەخۆیی کوردستان بە ”هەنگاوێکی مێژوویی“ لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بە دەستهێنانی مافی چارەنووس دادەنێن.
ئەو دوو رۆژنامەنووسە تێبینیی ئەوەیان کردووە، کە خەڵکی کوردستان بە گەرموگوڕییەکەیانەوە دیارە، کە گوێ بە هەڕەشەکانی وڵاتانی دراوسێ نادەن و لەسەر سندووقەکانی ریفراندۆم، داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.
لە راپۆرتەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی، کە دوو رۆژنامەنووسەکە بە بینینی جۆش و خرۆشی خەڵکی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و بانگەشەکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بۆیان دەرکەوتووە، کە ئاکامی ریفراندۆم ”پێشبینی کراوە“ و زۆرینەی هاووڵاتییان دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن.
بڕیارە سبەی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێ.
هەرلە پێوەندی لەگەڵ ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بەڵام لە هەواڵێکی دیکەدا جان بۆڵتۆن، گهوره سیاسەتوان و باڵوێزی پێشووی ئامریكا له نهتهوه یهكگرتووهكان وێڕای پشتگیری لە ڕیفراندۆم گوتی: كاتی ئهوه هاتووه كوردهكانی عێراق دهنگ لهسهر خهونهكانی بدهن ، مافی خۆیانە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.