Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۸ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 20/10/2017 |کاتژمێر:
کوردستان

خۆکوژیی ٤٢ کەس لە کوردستان لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا

21/09/2017 | 17:08:52
xodkoshiiiii

لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە.

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ خەرمانان لە سەقز کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان بە ناوی “ئەسرا میرزایی” کۆتایی بە ژیانی هێنا و بەوە ئاماری ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆیان کوشتوە گەیشتە ٤٢ کەس.

ئەسرا میرزایی کە تازەترین قوربانیی ئەم قەیرانەیە، خەڵکی گەڕەکی حەماڵاوای(بەهارستان) سەقزە و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە حەووتوی ڕابردوودا دوو لاوی دیکەش لە شاری سەقز خۆیان کوشتوە، هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا پتر لە ١٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارە بە خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

شەوی سێشەممە ۲۱ی خەرمانانیش کەسێک بەناوی “ناسر محەممەدپوور” پەتی بۆخۆی هەڵخست و کۆتایی بەژیانی هێنا.

پەرەسەندنی خۆکوژی لە کوردستان لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و دامودەزگا پێوەندیدارەکانی لە کوردستان بە کەمتەرخەمییەوە بۆ ئەو قەیرانە دەڕوانن و بۆ چارەسەری ئەم کێشە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەهێناوەتەوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٢ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ١٨ کەسیان ژن بوون.