ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڕێكی مه‌ترسیداری تیرۆریستی ئیداره‌ی ده‌كا.
ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ڕۆژی ڕابردوو له كاتی كرانه‌وه‌ی نۆیه‌مین كۆنفرانسی شورای حۆككامی وه‌زیرانی كۆمه‌ڵگای دێموكراسی گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تۆڕێكی تیرۆریست كه كاره‌كه‌یان توندوتیژی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له ناوچه‌دا به‌ڕێوه ده‌بی و وڵاتانی ناوچه‌یان به‌گشتی ناسهقامیگر كردوه و ده‌ست له كاروباری هه‌موو ئه‌و وڵاتانه وه‌رده‌ده‌ن.
ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له درێژه‌دا گوتی، ئێستا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان خه‌ریكی تاوتوێكردنی ئه‌و ههڕهشانهین كه له ڕۆهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌قه‌ومێ و هاوكات پشتیوانی له سه‌قامگیریی دێموكراسی له عێراق ده‌كه‌ین.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران، ڕابێرت ڤۆد، نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كوچۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له ژنێڤ گوتی، ئێران پێبه‌ند به هه‌موو ماده‌كانی به‌رجام نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی چالاكییه مووشه‌كییه‌كان، پشتیوانیكردن له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه، یاركهتیگهیاندن به حیزبوڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به شێوه‌یه پێشێلكردن و پێبه‌ندنه‌بوون به ماده‌كانی به‌رجامه.