به‌دوای په‌سندكرانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن پارلمان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه له ئانكار باسی له گه‌مارۆخستنه‌سه‌ری هه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتی، ڕاپرسی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
بنعه‌لی ییلدریم سه‌رۆك وه‌زیری توركیه له ئانكارا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكرێ له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌رێمه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه گه‌مارۆی بهخرێتهسهر.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی كه‌متر له ١٠ ڕۆژی ماوه بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن هه‌ر بۆیه برایانه داوام له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه تا كاتی به‌ده‌سته‌وه ماوه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی ڕاست بكاته‌وه. به قسه‌ی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌یه.
ییلدریم له درێژه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئێمه نامانه‌وێ گه‌مارۆ بخه‌ینه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و قۆناخه، توركیه هه‌نگاوی پێویستی له‌و پێناوه‌دا پێشتر ئاماده كردووه و جێبه‌جێی ده‌كا.