ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب، ڕێبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی وریا كرده‌وه كه به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمی خۆیان تووشی ده‌رده‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، له په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له قاهیره به‌ڕێوه‌چوو گوتی، ڕێبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی كه ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنن. هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی كرد كه بۆ ئاوهرانكردنهوهیژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكاریی عێراق بكه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، “ڕێبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یانه‌وێ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن، ده‌بێ بهرپرسایهتییهكهشی وه‌ئه‌ستۆ بگرن. به ئاسانی ده‌توانن به‌ڵێن چمان ده‌وێ به‌ڵام به ئاسانی به‌ده‌ستی ناهێنن و نایه‌ته دی.”
جه‌عفه‌ری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كاندا ده‌ڵێ، “ئێمه پویستیمان به وتووێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناعه‌ره‌بیی ناوچه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك بینیتان ئه‌ندامانی پارلمانی عێراق هه‌ڵوێستیان چ بوو؟”
هه‌روه‌ها ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به بڕیارنامه‌ی شورای وه‌زیرانی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له دژایه‌تی كردنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه خۆیی بۆ هه‌رێمی كورستان كرد و گوتی، ڕاپرسی به پێچه‌وانه‌ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی عێراقه، یه‌كیه‌تیی عێراق هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته.
ئه‌حمه‌د ئه‌بووغه‌یت، سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له سه‌ردانێكدا كه بۆ هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو داوای له مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كه ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوابخا به‌ڵام بازرانی ڕه‌تی كردبوویه‌وه.