پارلمانتارێكی بریتانیا داوا له پارلمانی بریتانیا کرد کە پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكا و هەروەها ده‌ڵێ، هێزی پێشمه‌رگه نه‌ك ته‌نیا به‌رگری له كوردستان كرد، به‌ڵكو به‌رگری له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی كرد.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێلی له‌نده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پشتیوانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، نه‌دیم زه‌هاوی پارلمانتاری بە ڕەگەز كوردی پارلمانی بریتانیا گوتی: “داوا ده‌كه‌م پارلمانی بریتانیا پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكا و چاودێرانی بریتانیش ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی راپرسی بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: “راسته حكوومه‌تی بریتانیا یارمەتی و پشتیوانی تایبەتی بە هێزی پێشمه‌رگه گەیاندووە، به‌ڵام ئێمه خوازیارین ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییانه زۆرتر بن”.
رۆژی ٣ی ڕەزبەری مانگی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێ، لەوبارەیەوە هەوڵە نێوخۆیی و دیپلۆماسیە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە.