Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۴ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 26/09/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

چالاکیی تەبلیغاتی بۆ یادی شەهیدانی ١٦ی خەرمانان و شەهیدانی میکۆنووس

03/09/2017 | 22:46:00
chalakiiiazadddd

لە بەرەبەری ١٦ خەرمانان ساڵیادی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان  بە ناوەکانی ئازاد ئاڵێ و ئەمیرنستانی لە نێو خاکی رۆژهەڵات و هەروەها ساڵرۆژی تێرۆری شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی، هۆگرانی حیزب و درێژەدەرانی رێگای ئامانجی شەهیدان لە ناوچەی بۆ کان و  سەهۆڵانی مەهاباد چالاکیی بەتلیغییان بەڕێوە برد.
لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی گەشتیاریی سەهۆڵان بە نووسی درووشم لە دەروبەری ئەو ئاواییە سەلماندیان کە خوێنی شەهیدانمان بەتایبەتی شەهیدانی سوورخەڵاتی رۆژی ١٦ی خەرمانان فەرامۆش ناکەن و خۆیان بە درێژەدەر و وەفادار دەزانن.
هەورەها بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکە ،  بەشێک لە  دۆستان و ئەندامانی حدک لە ناوچە بۆکان، لە بناری شاخی “داغ دەغانی” ئەو شارە  بە نووسینی دروشمی پێوەندی‌درا و یادکردنەوەی شەهیدانی ١٦ خەرمانانی ساڵی پار و هەروەها ساڵیادی تیرۆری ناجوامێرانەی شەهیدانی میکۆنووس ، یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
شایانی باسە ساڵی رابردوو ڕێکەوتی ١٦ خەرمانان پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بۆ کاروباری سیاسی وتەشکیلاتی گەڕابوونەوە نێوخۆی وڵات، دەکەونە بۆەسەی نەیاران و بەکرێگیراوانی ریژیم.
بەداخەوە لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونە دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بە ناوەکانی شەهید ئازاد ئاڵی و ئەمیر نستانی گیانی پیرۆزییان پێشکەش بە بارەگای ئازادی دەکەن.