Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۴ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 26/09/2017 |کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

په‌یامی پیرۆزبایی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان

01/09/2017 | 01:28:58
mstafaaamawludiiii

به‌بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی قوربانه‌وه، که جیا له گرینگییه ئایینییه‌که‌ی، هه‌ڵگری زۆر په‌یام و مانا بۆ خه‌بات و قوربانیدانی  گه‌لی کورد له‌پێناوی ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وایه‌تیشه، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی به خوشک و برایانی موسڵمان له کوردستان ده‌ڵێم.

له هه‌لومه‌رجێکدا که  رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی به هه‌لومه‌رجێکدا تێده‌په‌ڕن که پێویستیی به لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی گه‌ل و پێكهاته‌کانی هه‌یه، ئاواته‌خوازم که ئه‌م جه‌ژنه ببێته هه‌وێنی لێکگه‌یشتن و ئاشتی و خێر و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ک، و له‌وه‌ش گرینگتر یه‌کگرتنی هه‌رچی زیاتری ریزه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌ هه‌موو جۆراوجۆرییه ئایینی و که‌لتوری و سیاسییه‌کانییه‌وه.

مسته‌فا مه‌ولودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

جه‌ژنی قوربانی ٢٠١٧ی هه‌تاوی (١٣٩٦ی هه‌تاوی)