شەوی ڕابردوو ٥ی خەرمانان هەواڵی مردنی ئبراهیم یەزدی سکرتێری گشتیی نیهزەتی ئازادی و وەزیری دەروەی دەوڵەتی کاتی “بازرگان” لە تەمەنی ٨٦ساڵەیی بە هۆی نەخۆشی لە وڵاتی تورکیە کۆچیدوایی کرد
حەوتووی ڕابردوو میدیاکان باسیان لە خراپی دۆخی تەندروستی ناوبراو کرد بوو.
ئیبراهیم یەزدی لە دایکبووی ساڵی ١٣١٠ی هەتاویی لە شاری قەزوێن و پێش شۆڕشی ٥٧ی هەتاوی بە بنەماڵەوە لە ئەمریکا دەژیا. لە کاتێک کە خومەینی لە فەرانسە نیشتەجێی بوو، یەکێک بوو راوێژکارە هەرنزیکەکانی خومەینی و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لەگەڵ خومەینی گەڕاوەتەوە ئێران.
بەهاتنەسەرکاری دەوڵەتی موەقەت سەرەتا جێگری سەرۆکوەزیر و پاشان بۆ بە وەزیری کاروباری دەرەوە و دوای وەلانانی بازرگان ئەویش وازی لە دەوڵەت هێنا و دواتر لە یەکەم هەڵبژرادنەکانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە نوێنەری خەڵکی تاران دەنگی هێناوە.
بەشێک لە رەخنەگران و بە گوتەی سادق خەڵخاڵی حاکم شەرعی دادگاکانی ئینقلاب دەڵێین کە لە ڕەوتی محاکمە و ئیعدامی بەشێک لە فەرماندەکانی رێژیمی شا، دەستی هەبووە و هیندێک دیکەش دەڵێین، یەزدی هەوڵی داوە بە نفووز و کارتێکەریی خۆی پێش لە ئیعدامی تاقمێک لە بەرپرسانی رێژیمی پێشوو بگرێ.
ئیبراهیم یەزدی لە رووداوەکانی پاش ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ چەند کەڕەت دەسبەسەر کرا، کە دوایی بە دانانی بارمتە لە ساڵی ٨٩ ئازاد بوو.
یەزدی لە ساڵی ٩١ هەتاوی لە لایەن دادگاوە بە هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نیشتمانیی و پەرەپێدان بە درۆ و دەلەسە تاوانبار کرا.