نیكی هێلی، نوێنه‌ری ئەمریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی كرد كه سایته نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بپشكنن.
باڵوێزی ئەمریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه ئا‌مریكا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئێران له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكی‌دا نیه، داوای له كاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی كردوه كه سه‌ردانی سایته نیزامییه‌كان كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هێلی ده‌ڵێ، به شێك له سیاسه‌تی ترامپ ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌ی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رته‌سك بكاته‌وه.
هێلی به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی پێشووی ڕێژیمی ئێران تاوتوێ بكه‌ی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه سایته نیزامییه‌كان، زانكۆكان و شوێنه گومانلێكراوه‌كان له‌وانه‌یه به شێوه نهێنی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكی بێ.
باڵوێزی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه له هه‌ر شوێنێك گومانی هه‌بوو به بێ ئاگاداریی پێشوو و له ناكاو بیپشكنێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا گوتی، وڵاتێك كه پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كا ده‌بێ نه‌مێنێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌وڵ بۆ نه‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌دا.