بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆ بە دەستمان گەیشتوە، شەوی ڕابردوو چەند چەکداری نەناسراو لە گوندی بالاگیری شنۆ هێرش دەکەنە سەر کەسێک بەناوی فەتاح ماڵماڵ(مامڵ) و ٨ فیشەکی پێوەدەنن.
فەتاح ماڵماڵ تەمەن ٥٠ساڵە بە گوێری قسەی خەڵکی ناوچەی شنۆ کەسێکی بەدناو و بەکرێگیراوی رێژیم بووە و لە ئازاری خەڵک تا ڕاپۆرت لێدان و ڕاودونانی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی هەبووە.
شایانی باسە برازای ناوبراو بە ناوی ئەسکەندەر ماڵماڵ ساڵی رابردوو لە شەڕ و تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، چەک هەڵگری رێژیم دەبێ و لەو شەڕدا کوژراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک کوشتنی فەتاح ماڵماڵی وە ئەستۆ نە گرتووە.