به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان “چاونیوز”
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە تیکاب سێ که‌سی خەڵکی گوندی ئەحمەداوایان دەسبەسەر کرد.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تیکاب ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژ هەڵی کوتاوەتە سەر گوندی ئەحمەداوا و سێ کەسێ خەڵکی ئەو گوندەی بە ناوەکانی حامید سەبزی، بێهزاد بەرادەران و سامان سەبزی دەسبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
بەپێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعات تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریکردنی داعشی خستۆتە پاڵ ئەو کەسانە، بەڵام سەرچاوە نێوخۆییەکانی ئاگادار لەو بابەتە دەڵێن ئەو سێ کەسە هیچ پێوەندییەکیان بە داعش و گرووپە سەلەفییەکانەوە نەبووە و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ شوێنەونکە و بە مەبەستی تایبەت ئەو تۆمەتەیان لێ داوان.
هه‌روه‌ها رۆژی ڕابردوو له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، چوار که‌س به تۆمه‌تی هاوکاریی کردن له گه‌ڵ حیزبه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی رێژیم ده‌سبه‌سه‌ر کران.
شایانی باسە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٩٥ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوە و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاندوون.