تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی کوردی خەڵکی ماکۆ بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ پۆلێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان بە ناوی وەحید دەوڵەتخا کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان وەحید تەمەنی ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی یارمەقی سەر بە ماکۆ بووە و دوای چەند سەعات مانەوە بە برینداری لە نەخۆشخانەی شاری ماکۆ لەبەر سەختیی برینەکەی گیانی لە دەست داوە.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 27 گه‌لاوێژیش كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی ڕه‌زا لایه‌قی میلان له نزیك گوندی ههندروی ماكۆ به گه‌مانی پێبوونی كه‌له‌وپه‌لی قاچاخ له‌لایه‌ن هه‌نگی سنووری ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و به سه‌ختی بریندار ده‌بێ.
شایانی باسە لە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر نەبێ 32 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
هەر لەو حەوتوویەدا عیزەددین خالیدی خەڵکی شنۆ بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت کوژرا و سەید شەفیع تاهیری خەڵکی پیرانشاریش هەر بەو هۆیە بە توندی بریندار بوون.