ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه ڕایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرش بكهینهسهر حیزبه كوردییه‌كان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سهرۆماری توركیه ڕایگه‌یاند كه قه‌راره ئێران و توركیه له عه‌مه‌لیاتێكی هاوبه‌شدا هێرش بكه‌نه‌سه‌ر حیزبه كوردییه‌كان. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پاش سه‌فه‌ری سه‌رۆكی ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ توركیه بووه.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیه ڕۆژی ڕابردوو له كاتی سه‌فه‌ركردن بۆ ئۆردون به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند كه قه‌راره به‌م زووانه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له عه‌مه‌لیاتێكی هاوبه‌شدا هێرش بكهینهسهر حیزبه كوردییه‌كان و پاش ناوی حیزبی كرێكارانی و كوردستان و لقی ئێرانیی ئه‌و حیزبه‌ی كرد.
ناوبراو حیزبی كرێكارانی كوردستان به تیرۆریست زانی و گوتی، عه‌مه‌لیات هاوبه‌ش دژی ئه‌و حیزبه كوردییانه له ده‌ستووری كاری ئێمه دایه.
ئێران و توركیه حیزبه كوردییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به تیروریست ده‌زانن و له لیستی تیرۆریستیی وڵاته‌كه‌ی خۆیان هاویشتووه و ئه‌و حیزبانه چه‌ندین ده‌یه‌یه بۆ دابینكردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان خه‌بات ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی “سه‌باح”ی توركیه ڕایگه‌یاند كه هه‌ر دووك وڵات قه‌راره له عه‌مه‌لیاتێكی هاوبه‌شدا دژی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری وه‌ڵاته‌كه‌یان بوه‌ستنه‌وه و هه‌روه‌ها له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕێكه‌وتنیان ئیمزا كردوه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامیی ئێران توركیه له بواری ئه‌منه‌یتی و سیاسییه‌وه پێوه‌ندی باشیان سه‌باره‌ت به یه‌كتر هه‌بووه و قه‌راره ئه‌و دوو وڵاته زانیاری بگۆڕنه‌وه و هه‌ر ئێستا له بواری ئه‌منیه‌تییه‌وه خه‌ریكی لێدانی دیواری له نێوان خاكی ئه‌و دوو وڵاته‌دان.