دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ دایە نازێ عەبدی، دایکی هاوڕێی پێشمەرگەمان کاک لوقمان مامەش بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایە نازێ وەک زۆربەی دایکانی ئەو نیشتمانە منداڵەکانی بە زەحمەت و کوێرەوەری، بەڵام سەربەرزانە و بە ڕوحی کوردایەتی و خەباتگێڕی پەروەردە کرد، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە دوو لە کوڕەکانی بەناوی لوقمان و یۆسف ڕێی خەبات و سەنگەری تێکۆشان بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێرن. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە نازێ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری، بە تایبەت هاوڕێی پێشمەرگەمان لوقمان مامەش دەکا و خۆمان بە بەشدار و شەریکە خەمیان دەزانین.