بانكه گه‌وره‌كانی جیهان به هۆی گه‌مارۆكانی ئەمریكاوه ئاماده‌نین هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن.
تایمزماڵی، ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆراتێكدا سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه و گیروگرفت ئابووریی ئێران ده‌نووسێ، هیچ گه‌وره بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده نیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكا.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ گه‌مارۆكانی ئەمریكا دژی ئه‌و وڵاته گه‌ڕانده‌وه كه پێوه‌ندی به تیرۆریزم و لق وپۆپەکانی سه‌ربه سپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، قه‌رزه گشتییه‌كانی كه‌رتی ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ت به بانكه‌كان بڕی ٣٤٦ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلاره كه به پێی ئاماری بانكی ناوه‌ندیی ئێران سه‌دی 25 له چاو ساڵی پێشوو به‌رزبۆته‌وه.
بانكداران ده‌ڵێین، ئه‌و شته‌ی كه ناڕوونیی له‌و به‌شه‌ی ئابووریی كۆماری ئیسلامی ئێران خستووه، گه‌شه نه‌كردنی دامه‌زاروه‌كانی ئیعتباریی چووكی ئه‌و وڵاته‌یه كه نزیك به یه‌ك له چواری چالاكییه بانكییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.