بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسراییل ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئیسراییل به‌ڕه‌سمی پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا.
جێرزئالیم پۆست له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ٣٣ نوێنه‌ری كۆمارخوازی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا كه ئه‌وانیش خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوون گوتی، ده‌وڵه‌تی ئیسراییل به ڕه‌سمی پشتیوانی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كورد له عێراق ده‌كا.
ناوبراو گوتی، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی نه‌ترس و وریایه و باوه‌ڕی به به‌هاكانی ڕۆژاوا هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئا‌مریكا خوازیاری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه. هه‌ینی حه‌وتووی ڕابردوو، ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا داوای له سه‌رۆك بارزانی كردبوو كه به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دوا بخا، به‌ڵام هوشیار زێباری یه‌كێك له ڕاوێژكارانی بارزانی له وه‌ڵامی ناوبراودا ڕایگه‌یاند كه ڕاپرسی له ڕۆژی خۆیدا به بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش گیدئۆن ساعێر، وه‌زیری نێوخۆی ئیسراییل داوای له ئا‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل كرد كه چالاكانه‌تر پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.