Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

پێشوازی کردنی لاوانی سنە و بانە لە بانگەوازی یەکیەتیی لاوان

13/08/2017 | 16:52:59
lawannnnsna-obana

دوابەدوای بانگەوازی یەکیەتیی لاوان بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان و راگەیاندنی هەڵمەتێک بۆ هوشیاری لاوان سەبارەت بە ماددەی هۆشبەر و زیانەکانی، لەشاری سنە چالاکیی تەبلیغیی بۆ هوشیارکردنەوەی لاوان بەڕێوەچوو، لەم چالاکییەدا کە لە گەڕەکەکانی خیابان ئوستانداری، بلوار کوردستان، پارک ئستقلال و مەیدان بەھاران بەڕێوە چوو، دروشمەکانی تایبەت بە بەربەرەکانی و زیانەکانی ماددەی هۆشبەر بڵاوکرانەوە.
هەروەها لە درێژەی پێشوازی کردنی لاوانی بەهەست وخوێنگەرمیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی یەکیەتیی لاوان لە رۆژانی رابردوو بەشێک لە لاوانی نیشتماندۆستی بانەیی چالاکیی هاوشێوەیان بەڕێوەبرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا لاوان و تازە لاوانی شاری بانە ترکت و نووسراوەی پێوەندی‌داریان بڵاو کردوە.
ئەوشوێنانەی کە لە شاری بانە چالاکیی تێدا کراون بریتین لە؛
جادەی سەردەشت، گەراجی چۆمان، گۆڵشار، تەلاری چۆپی و بیمارستان، قوتابخانەی سەید قوتب، پیرمراد و ھونەرستان و چەندێن شوین و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە.

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم لاوان و تازە لاوانی کوردستان بەتایبەتی لاوانی سنەی سەربەرزو بانەی خۆڕاگر، هیوای سەرکەوتن و تێکۆشانی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ