Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۵ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۶| 16/08/2017 |کاتژمێر:
جیهان

ئامریكا شیركه‌تێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی‌ گه‌مارۆكانی‌ دژی‌ ئێران جه‌ریمه‌ كرد

13/08/2017 | 16:41:20
wazaratexazenadari

شیركه‌تی‌ ئای‌ پی ئێس له‌ هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی‌ گه‌مارۆكانی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕه‌زامه‌ندیی خۆی‌ به‌ دانی‌ جه‌ریمه‌ ده‌ربڕی‌.

وه‌زاره‌تی‌ خه‌زێنه‌داریی ئامریكا ڕایگه‌یاند كه‌ شیركه‌تی‌ ئای‌ پی ئێس به‌ پێدانی‌ جه‌ریمه‌ی‌ ٢٠٠ هه‌زار و ٥٩٩ دۆلار به‌ هۆی‌ پێشێلكردنی‌ گه‌مارۆكانی‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران جه‌ریمه‌ كراوه‌ و ئه‌و شیركه‌ته‌ش ڕه‌زامه‌ندیی له‌ پێدانه‌ی‌ ئه‌و جه‌ریمه‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ خه‌زێنه‌داریی ئامریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ شیركه‌تی‌ ئای‌ پی ئێس قه‌بووڵی‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ پێشێلكردنی‌ ٧٢ بابه‌تی‌ گه‌مارۆكانی‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌ بدا.