Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری بۆکان

13/08/2017 | 13:55:11
bokannnnn25glawejjj

لە بۆکان یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرزڕاگیرا
لە درێژەی چالاکیی ئەندامانی نێوخۆ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بۆ جارێکی دیکە دۆستان و تێکۆشەرانی حیزب لە شاری بۆکان بە چالاکیی خۆیان پێشوازییان لەو یادە نەتەوەییە کرد.
شەوی ڕابردوو هوگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوە  و دروشمی شۆڕشگێڕانە وەفاداری خۆیانیان سەرلەنوێ لە گەڵ ڕیبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەلماند.
لەو چالاکییە‌دا ئەندامان و دۆستانی بەئەمەگی حیزب، تراکت و دروشمی پیرۆزبێ ٢٥ی گەلاوێژ و سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان لە نێوشار بڵاو کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەکەکانی  لە شاری بۆکان کە تێدا چالاکیی کراون بریتین لە : سەرەتای شەقامی شۆهەدا، کۆڵانی گەلاوێژی ١١، دەورووبەری مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم و چوارڕای کەڵهوڕئاوا