لە درێژەی کوژرانی ئەندامانی سپای پاسداران لە شەڕی سووریە هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی پایەبەرزی سپای قدس لە شەڕی سووریە بڵاوکرایەوە.
ئەو بەرپرسە کوژراوە کە هێشتا شوناسی بڵاونەکراوەتەوە ، تەنیا ئەوە باس کراوە کە خەڵکی پارێزگای گیلان لە باشووری ئێرانە.
بە وتەی جێگری ڕێکخەری سپای تیرۆریستی قودس لە پارێزگای گیلان: بە کوژرانی ئەو سەرهەنگە لە وڵاتی سووریە ، تا ئێستا ٢٠ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، کە خەڵکی پارێزگای گیلانن لە شەڕ و ناکۆکییەکانی سووریەدا کوژراون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن رێژەی کوژراوانی سپا لە سووریە پەرەی بە ترس و نیگەرانی نێو هێزەکانی سپا بە تایبەتی لە پارێزگای گیلان داوە.
مێدیاکانی حکومەتی هەواڵی کوژرانی ٤ پاسداری دیکەیان لە شەڕی سووریە پشتڕاست کردەوە.