Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۵ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۶| 16/08/2017 |کاتژمێر:
جیهان

پێکهێنانی سیمینارێکی تەشکیلاتی و سیاسی بۆ مستەفا مەولودی سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

07/08/2017 | 15:13:06
otrishhhhhsiminarrr

لە درێژەی سەردانەکانی مستەفا مەولودی لە تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی وڵاتەکان، لە ڕێکەوتی ٦ /٨/٢٠١٧ لە لایەن کۆمیتەی ئوتریشەوە سیمینارێکی تەشکیلاتی سیاسی بۆ بەڕێزیان پێک‌هات.

سیمینارەکە کە لە دووبەشی تەشکیلاتی و گشتی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە وڵاتی ئۆتریش و نیشتەجێی لە شاری ڤییەن بەڕێوەچوو

لە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەشی یەکەمی سیمینارەکە  واتا بەشی تەشکیلاتی دەستی پێکرد و سەرەتا لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی، ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەقیقەیەک بێ دەنگی ڕاگەیەندرا و پاشان مەبەست لەو کۆبوونەوەی بۆ بەشداربووان شی‌کردەوە .
دواتر سکرتێری گشتیی حیزب لە ناو کۆڕی ئەندامانی تەشکیلاتی حیزبدا، لە سەر حدک بە گشتی و هەروەها  باسگەلێکی ناوخۆی حیزبی بۆ ئەندامانی حیزبەکەمان دوا.
لەو بەشەدا، دوای  وتەکانی مستەفا مەولودی، ئەندامانی حیزب  لە گفتگۆیەکی  کراوە  ڕەخنە و پێشنیار و تێبینیەکانی خۆیان لە خستە ڕوو. کە دواتر  لە لایەن سکرتێری گشتیی حدک وەڵام‌درانەوە

بەشی دووهەمی سیمینارەکە ، کە سیمینارێکی گشتی بوو بۆ نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی و ڕەوەندی کوردی پێکهات .
مستەفا مەولودی، لە باسێکی تێر و تەسەل ، لە سەر ئێران و حیزبی دیمۆکراتی دیمۆکراتی کوردستان  و ڕۆژهەلاتی کردستان بە گشتی بۆ بەشداران قسەی کرد.
تەوەرێکی دیکەی باسەکانی بەڕێز مەولوودی، باس لە سەر کوردستان و شۆڕشی کورد و لە دەرفەت و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ئەم شۆڕشە و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگای سیاسی  گونجاو بۆ هەرچی زیاتر بە بەڕٶژکردنی پرسی کورد لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو نەتەوەیی  بوو.
دوایین بەشی سیمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی و بەشداران کە لەم بەشەدا، بەشداربوان بە پرسیار و تێبینیەکانیان زۆر بە گەرمی بەشداری ئەو بەشە لە باسەکان کرد.