شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و ناوكی گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر كوره‌ی باكووردا سه‌پاند.
گه‌مارۆی نوێی دژه به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی كوره‌ی باكوور پاش په‌سندكرانی له‌لایه‌ن شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێ ساڵانه یه‌ك میلیارد دۆلار له 3 میلیارد دۆلاری هه‌نارده‌كانی كوره دابه‌زێنێ.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه پێشنیاركراوه‌ی ئا‌مریكا بۆسه‌ر كوره‌ی باكوور هه‌نارده‌ی زهڵووز، ئاسن، بهردهئاسن، قورقوشم، و خواردنی ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و پهسندكراوهیه ڕێگری له دامه‌زراندنی كرێكارانی ئه‌و ولاته ده‌كا و پێش سه‌رمایه‌گوزاری و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گه‌وره‌كانی ئابووری ده‌گرێ.
كوره‌ی باكوور له ساڵی ٢٠٠٦ به‌و لاوه به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه‌كانی بالستیكی خۆی له‌لایه‌ن شورای ئه‌منیه‌ته‌وه گه‌مارۆی خراوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ند مووشه‌كێكی بالستیك ئامریكای نیگه‌ران كرد.
پیونگ یانگ پاش تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی قاڕهپهیما ڕایگه‌یاند كه ده‌توانێ هه‌موو شوێنه‌كانی ئا‌مریكا بپێكێ.