نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و کوردناسی به‌ناوبانگی فه‌رانسه‌وی، دۆستی هه‌ره نزیکی بزاڤی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد ، دوای ته‌مه‌نێک خزمه‌تی زانستیانه به مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان ماڵاوایی له ژیان کرد.
ئه‌و کوردناسه ناسراوه به‌شێکی زۆر له ژیانی خۆی ته‌رخان کرد، بۆ وه‌رددانه‌وه له مێژووی گه‌لی کورد و خستنه‌به‌رباسی گرفته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و له‌وباره‌وه کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می به‌نرخی پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی مێژووی جیهان و گه‌لی کورد کردووه.
ناوبراو له رێگه‌ی دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ناوازه‌ی گه‌له‌که‌مان دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو زیاتر له گه‌ڵ دۆزی کورد به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاشنابوو، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هۆی ئه‌وه که دۆستایه‌تێکی باش و پڕخزمه‌تی هه‌بێ به‌رانبه‌ر به حیزب دێموکرات و خه‌باتی مافخوازانه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کریس کوچێرا توێژه‌ر و رۆژنامه‌نووسی فه‌رانسه‌وی ، خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخی “جنبش ملی کرد” که برایم خانی یوونسی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه بۆسه‌ر زمانی فارسی یه‌کێک له نموونه به‌رچاو و به بایه‌خه‌کانی ئه‌و مه‌زنه مرۆڤه‌یه که بێگومان گه‌لی کورد هه‌مووکاتێک به‌شانازییه‌وه یادی لێوه ده‌کاو، به دۆست وخزمێکی هه‌ره نزیکی خۆی ده‌زانێ.
ئه‌و نووسه‌ره به‌ناوبانگه ساڵی ١٩٣٨ی زایینی له دایکبوو یه‌کێکه له توێژه‌رانی ناوداری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی پرسی کورد. کۆچێرا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بزاڤه میللی- دێموکراتیکی گه‌لی کورد چه‌ندین کتێبی نووسیوه‌و هه‌روه‌ها ده‌یان سیمینار‌و رێپورتاژ و ڕاپۆرتی ساز کردووه.
ناوبراو به تێکۆشانی خۆی بۆ به هۆی ناساندنی زیاتری پرسی کورد به جیهان و ڕێگهخۆشکهڕیک بوو بۆ دۆستایه‌تی نێوان کورده‌کان و فه‌رانسه‌وییه‌کان.
هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌ڵه‌مه هه‌ڵسووڕ و مرۆڤدۆسته، له قه‌یران و شه‌ڕی عیڕاق که هه‌وڵ ده‌درا بزاڤی هه‌قخوازانه‌ی کورد له‌و وڵاته پهراوێزبخرێ، بۆ ناساندن و خستنه‌به‌رباسی پرسی کورد له باشووری کوردستان به کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌وری وڕۆڵی به‌رچاوی گێڕا
به‌داخه‌وه رۆژی ١٢ی گه‌لاوێژ هه‌واڵی کۆچی‌دوایی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ناوداره، له لایه‌ن “ئه‌دیت کوچێرا” هاوژینی ناوبراو بڵاوکرایه‌وه.
گه‌لی کورد له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان دۆستێکی به‌وه‌فای خۆی له ده‌ستدا، گیانی شاد و نموونه‌ی که‌م نه‌بێ.