ڕووسیه، ئێران و یه‌كیه‌تیی ئورووپا به قانوونكردنی گه‌مارۆی نوێیه‌كانی ئامریكایان به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی تیجاری زانی.
دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌١١ی گه‌لاوێژ گه‌مارۆ نوێیه‌كانی دژی وڵاتانی ڕووسیه، ئێران و كوره‌ی باكوور ئیمزا كردوو بوونه قانوون. ولاتانی ڕووسیه و كۆماری ئیسلامی له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی ئا‌مریكا ڕووسیه به شه‌ڕی تیجاری زانی و ئێرانیش گوتی ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌ی زیره‌كمان ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ له په‌یامێكدا به قانووندانهرانی وڵاته‌كی ڕاگه‌یاند كه وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نماسهقامگیریی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران، ڕووسیه و كوره‌ی باكوور چڕكردووه‌ته‌وه به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ترامپه‌وه ئه‌و قانوونه كه‌موكۆڕی هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێ، ئه‌م پهسندكراوهیهك له‌به‌ر یه‌كگرتوویی ئا‌مریكا ئیمزا كردوه، ئه‌و قانوونه هێشتا كهموكۆڕیی پێوه دیاره.
ترامپ گوتی، ٩٠ پاش ڕۆژ جێبه‌جێكردنی ئه‌و قانوونه ده‌بێ گه‌مارۆكانی دژی سپای پاسداران و كه‌سایه‌تییه پێوه‌ندیداره‌كان به كرده‌وه بكرێ.
عه‌باس عێراقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆ نوێیانه گوتی، ئارمانجی سه‌ره‌كیی ئا‌مریكا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رجامه و ئێمه به زیره‌كانه كاردانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆمان ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، ئا‌مریكا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یهه‌وێ فشار بۆ كۆماری ئیسلامی بێنێ و بۆخۆشی له به‌رجام بڕواته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ئیسنا له زمان زه‌ریف و شه‌مخانییه‌وه ده‌نووسێ، ئێمه به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین كه گرفتاری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا نه‌بین و كاردانه‌وه‌ی زیره‌كمان ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ڕۆیتێرز ده‌نووسێ، دیمیتری مێدۆیڤ، سه‌رۆك وه‌زیری ڕووسیه‌ش ده‌ڵێ، قانوونیكرانی گه‌مارۆ نوێیه‌كانی ئامریكای به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی تیجاری و بازرگانی زانی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ناوبراو له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه، ئه‌و گه‌مارۆیانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ هێز و توانای نیه.
سه‌رۆك وه‌زیری ڕووسیه پێداگریی كرده‌وه كه هیچ هیوایه‌ك بۆ باشبوونی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستێكی پله‌ی به‌رزی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش گوتبووی، ئه‌و یه‌كیه‌تییه ئاماده‌یه وه‌ڵامی هۆكاری گهماترۆكانی دژی ڕووسیه بداته‌وه و ئا‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ئه‌و گه‌مارۆیانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شیركه‌ته‌كانی وزه‌ی ئورووپا نه‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ژان كلود یونكێر، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئورووپا گوتبووی، هه‌ر ئێستا كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ئه‌ركدار كراوه كه ته‌نیا پاش ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا هه‌میشه هاوپه‌یمان ده‌بین. له‌و به‌ینه‌شدا كۆمه‌ڵێك شیركه‌ت و كۆمپانیای ئورووپایش كه پێوه‌ندییان له ڕووسیه‌وه هه‌یه زیانێان به‌رده‌كه‌وێ و ئورووپاش ئاماده‌یی خۆی بۆ وتووێژكردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ڕووسیه ده‌ربڕی.
گۆنگره‌ی ئا‌مریكا حه‌وتووی ڕابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ هه‌ر دوو مه‌جلیسی نوێنه‌ران و سه‌نا، گه‌ڵاڵه‌ی گه‌مارۆ نوێیه‌كانیان دژی وڵاتانی ڕووسیه، ئێران و كوره‌ی باكوور په‌سند كرد.
ئه‌و قانوونه ئه‌و شیركه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه له پڕۆژه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وتی ڕووسیه له ده‌ریا و دامهزراوههكانی هێڵی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه. له هه‌مان كاتدا ئه‌و شیركه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه هاوكاریی دامه‌زراوه نیزامی و ئه‌منیه‌تییانه‌ی ڕووسیه ده‌كه‌ن.