لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕاشكاوی پاش هاتنه‌سه‌ر كاری سه‌ركۆماری نوێ حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ستی به سه‌ركوت و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌ی كردوه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه چالاكانی ناڕازیی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی ٤٥ خوله‌كدا به بێ به‌رگریكردن له خۆیان حوكمی قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. كه‌سانێك كه هیچ تاوانێكیان نه‌كردوه به تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی به یه‌كیه‌تی ئورووپا و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافه‌كانی مرۆڤ حوكمی په‌رسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. نابێ یه‌كیه‌تیی ئورووپا و كۆمكهڵگهی جیهانی له هه‌مبه‌ر ئه‌و حوكمه ناعادڵانه‌یه بێده‌نگ بن.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای ئاماژه به چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتی نه‌یارانی خۆی له ماوه‌ی ٤ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ساڵی ڕابردووی حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌نووسێ، له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا ئه‌و حوكمانه‌ی كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ دراون درێژتر بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه حوكمی١٠ ساڵ به‌سه‌ر چالاكانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی داسه‌پێندراوه به به‌كرێگیراوانی بیانی و خائین تاوانبار ده‌كرێن.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپا كردوه كه له ساڵی٢٠١٦وتووێژی دوو لایه‌نه‌ی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی تاران كردووه كه به توندی سه‌ركوتی ناڕازییانی وڵاته‌كه‌ی مه‌حكوم بكا و ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بكاته‌وه.