Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۶ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 18/10/2017 |کاتژمێر:
ئێران

هەڵاواردنی مەزهەبی بۆ بەخشین و لێبوردن لە تاوان

30/07/2017 | 17:00:09
zindannnnn

لە پارێزگای ناوەندیی ئێران زیندانییەک کە بە تاوانی ڕاگرتنی ٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەری شیشە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بەهۆی “لەبەرکردنی قورئان” سزای ئێعدامی لەسەر هەڵگیرا.

بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای ناوەندی دەڵێ ئەوە چوارەم کەسە لەو پارێزگایەدا لە لەبەر لەبەرکردنی قوڕئان لە مردن ڕزگاری دەبێ.

چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەگەرچی ڕاگیرانی حوکمی ئێعدام کارێکی باشە، بەڵام ناکرێ بە فەڕق و جیاوازیخستنە نێو زیندانییەکان بەهۆی بیروباوەڕی جیاوازیان هەندێ ئیمتیاز بدرێ بە کەسانێک و کەسانێکی دیکە کە مەزهەبی نین، یان ئەسڵەن شوێنکەوتووی ئایینێکی دیکەن لەو ئیمتیاز و مافانە بێبەش بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە بەردەوامیی سزای ئێعدام لە ئێران لە حاڵێکدایە کە مەجلیس دەیەوێ بە پەسندکردنی قانوونێک سزای ئێعدام لەسەر ئەو تاوانانە هەڵبگرێ و سزای زیندان و جێگرەوەی دیکەیان لە بری ئەوە بۆ لەبەرچاو بگرێ. مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ڕەسمی داوای لە دەزگای قەزایی کردوە هەتا یەکلابوونەوەی ئەو قانوونە دەست لە ئێعدامکردنی زیاتر لەو 5 هەزار کەسە بپارێزێ کە لەو سۆنگەیەوە سزای ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە؛ بەڵام دەزگای قەزایی بێ‌گوێدانە ئەو داوایە لە جێبەجێکردنی سزای ئێعدامەکان بەردەوامە.