ژێنڕاڵێكی خانه‌نشینكراوی ئا‌مریكا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته ئەمریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی خۆی له هه‌رێمی كوردستاندا بكاته‌وه.
ڕۆناڵد گریفس، ژێنڕاڵی خانه‌نشینكراوی ئەمریكی، له پانیلێكدا كه له‌باره‌ی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له واشنگتۆن به‌ڕێوه ده‌چێ، ڕایگه‌یاند: “ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پێویسته ئا‌مریكا، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی كوردستان بكا”.
هه‌روه‌ها لە دریژەدا گوتی: “وڵاتی توركیە و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ، ئەوە باش بزانن کە ڕیفراندۆمی كوردستان هه‌ڕه‌شه نیە بۆسه‌ر هیچ وڵاتێک.”
ناوبراو پێداگریی کردەوە كه ده‌بێ پشتیوانی له ڕیفراندۆی كوردستان و خواسته‌كانی خەڵکی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و بە توندی ڕەخنەی له حكوومه‌تی عێراقی گرت، گوتی: “ده‌بێ ئا‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ حكوومه‌تی عێراقی كه‌م بكاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا پشتیوانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكا”.
ترینت فرانك، ئەندامی کۆنگرەی ئا‌مریكا سه‌ربە كۆماریخوازەکان، ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا كوردستان به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئێستا عێراق له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌رێوه ده‌چێ.