وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە بڕیاریدا کە ئامریکا ژمارەی دیپلۆماتانی خۆی لە وڵاتە کەم بکاتەوە و گوتیشی هۆکاری داخستنی ناوەندێکی گەمە و کات بەسەربردنی ئامریکای لە ڕووسیە ، لە تۆڵەی ئەو گەمارۆ نوێـەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەسەر ڕووسیەی سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەی دیپلۆماتانی ئامریکا لە ڕووسیە کەمکراوەتەوە بۆ ٤٥٥ دیپلۆمات ، بەڵام روون نیـە کە ئایا لە ئێستادا چەند دیپلۆماتی ئاماریکایی لە ڕووسیە کاردەکەن.
هەروەها مەجلیسی سەنای ئامریکا ڕۆژی پـێنجشەممە لە بڕیارێـکدا گەماڕۆی نوێی توندی دارایی لە دژی ڕووسیە و ئێران و کۆرەی باکوور پەسەند کرد.
قانووندانەرانی ئامریکا ئەم سزا نوێـیانەیان بەهۆی دەستێوەردانی ڕووسیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦ ی وڵاتەکە و هەروەها بەهۆی هێرشی ڕووسیە لە ئۆکراین و سووریە و پـشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریە سەپاندووە.
پەیوەندیەکانی نێوان واشنگتۆن و مۆسکۆ ئاڵوزبوون دوای ئەوەی ڕووسیە لە ساڵی ٢٠١٤ شێوە دورگەی کریمەی ئۆکراین بە وڵاتەکەیەوە لکاند.