هیند هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌تا ٣٣ دابه‌زاند و كڕینی نه‌وت له عێراقی به‌رزكرده‌وه و ئێران له پله‌ی دووهه‌مین وڵاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ هیند بۆ پله‌ی سێهه‌م دابه‌زی.
هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارس، سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه وڵاتی هیندوستان له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه نه‌وتی زیاتر له عێراق بكڕێ.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته دارمندرا پرادهان، وه‌زیری نه‌وتی هیندوستان پاش چاوپێكه‌وتن به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه عێراق له ماوه‌ی ٦مانگی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ هیند وه‌پێش كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه هیندوستان له حاڵی وتووێژ له‌گه‌ڵ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له كه‌رتی نه‌وتی عێراق دایه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌كه پێوه‌ندیی دیپڵۆماسیی ئێران و هیند به‌ره‌و گرژیی ڕۆیشتووه و هیندوستانیش به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رچاوه‌ی ئابووریی خۆی و كڕینی نه‌وت له ئێران ڕێژه‌ی كڕینی سه‌دی ٣٣ دابه‌زاندوه.