کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ گەڵالەی گەمارۆی نوێ لەدژی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیە و کۆرەی باکوور پەسەند کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ٤١٩ دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر سێ دەنگی “نا”دا ، ئەو گەڵاڵە گەمارۆ نوێیەیان پەسەند کردووە.
کۆشکی سپی لەبارەی ئەو گەڵاڵەیەی کۆنگرێسەوە وتوویەیەتی، هێشتا دۆناڵد تڕامپ سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی ئیمزاکردنی هیچ بڕیارێکی نەداوە.
ئەم پرۆژەیە سەرەتا تەنیا بۆ زیاترکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادە کرا، بەڵام دوایی گەڵاڵەی گەمارۆکانی ڕووسیەشی پێوە زیاد کرا.
ئەو گەڵاڵەیەی کە سەنای ئەمریکا پێشتر بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی کردووە بە گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە ناسەقامگیرەکانی ئێران ناسرابوو کە ئێرانی بە بۆنەی پەرەپێدان بە مووشەکی بالستیک، پشتگیری لە تیرۆریزم و گرووپە میلیشیاکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوخۆ، خستبووە ناو گەمارۆوە”.