وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦ خۆیدا سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و به تایبه‌ت ئێعدام و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و پێشێلكردنی ماف و سه‌ركوتی كه‌مینه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه ئێمه له زۆر بواره‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران نیگه‌رانین ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٦ دا، ٥٣٠ كه‌س ئێعدام كراون و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش پێشێلكردنی مافی كه‌مینه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها ڕێژیمی ئێران له سزادانی مێرمنداڵان و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌رده‌وامه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا پێداگریی ده‌كاته‌وه كه كه‌مینه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به شێوه‌ی به‌رچاو به‌رته‌سك كراونه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدا سه‌ركوتیان ده‌كا كه له قانوونی وڵاته‌كه‌یدا بهڕسمی ناسیون.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رته‌سككردنه‌وه و ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی دنیای مه‌جازی به‌رده‌وامه و ئێستا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئه‌و بواره له زیندانه‌كاندا ڕاگیراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ئێمه له ساڵی ٢٠١٦ زۆر به هێزه‌وه پشتیوانیمان له درێژكردنه‌وه‌ی ده‌ستووری كاری ڕاپۆرتنێری مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
بریتانیا بۆ پشتیوانیكردنی جیهانی له‌و بڕیارنامه‌یه زۆر به جیدیی پێداگره كه ئه‌و بڕیارنامه‌یه به ده‌نگی زیاتر په‌سند بكرێ. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌ریكی به‌دواداچوونی كاروباری عاسمه جه‌هانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران‌دا بووین و لێره‌وه داوا له كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌ین ئیزن بدا كه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكا.
لە لایەک دیکەش کۆنفرانسی پارلمانی ئەنگڵستان بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەکی نێوتەوەیی تایبەت بە بەدواچوون و لێکۆڵێنەوە کردن لەسەر پرسی کۆمەڵکوژییەکانی دەیەی ٦٠هەتاوی لە ئێران و دادگایی کردنی بەرپرسانی ئەو کارەساتە، بابگەوازێکی دەرکردوە
لە کۆنفڕانسی مەجلیسی عەوامی ئەنگڵستان نوێنەرانی هەر دوو حیزبی بنەڕەتی ئەو وڵاتە، ویڕای مەحکوومکردنی کومەڵکوژی نزیک بە ٣٠٠٠٠ زیندانی سیاسی و جیابیری لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی بە دەستی بەرپرسانی رێژیمی تاران، بە دەرکردنی بانگەوازێک لەوبارەوە داوایان کردوە لە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی وڵاتەیەکگرتووەکان کە سەبارەت بە کارەساتە مرۆیی دەی ٦٠ کۆمیتەی لێکەوڵینەوەو بەدواچوون پێک بهێندرێ.
دوکتور ماتی‌و ئافورد نوێنەر پارلمان و بەڕێوەبەری ئەو کونفڕانسە لەو بارەوە ڕایگەیاند : مەبەست لەو بانگەوازە ئەوەیە کە کۆڕکۆبوونەوە نێونەتەوەییەکان هاوکات کارەساتی دەی ٦٠، بە ژینوسایدی دژە ئینسانی بناسرێت و دەستوپێوەندییەکانی ئەو کارەساتەش دادگایی بکرێن.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەحمەد خاتمی وتاربیژی نوێژی هەینی سەر لە نوێ بەشانازییەوە باسی ڕەشەکوژییەکانی دەیەی ٦٠ هەتاوی کرد‌و گوتی: دەبێ بە بەڕیوەبەرانی فەرمانی خوینی و بکوژانی زیندانیانی سیاسیی دەیەی ٦٠ میداڵ بدرێ و خەڵات بکرێن.
شایانی باسە لەو کاتەوە دەنگی تۆمار کراوی ئایەتۆڵڵا مونتەزێری کە ساڵی رابردوو بڵاو کرایەوە و، لەوێدا باس لە لێژنەی مەرگ دەکا کە بۆ پاکتاوکردنی جیابیران و زیندانیانی سیاسی پێکهاتبوو، پرسی کۆمەڵکوژی دەیەی ٦٠ دیسان کەوتە سەر زاران و بوو بە باسی مێدیایی، دەنا پێشتر بەرپرسان و دەمڕاستەکانی نیزام لەوبارەوە خۆیان دەبوارد.