دوناڵد ترامپ، سهرۆماری ئا‌مریكا داوای له پاشای عومان كرد كه به‌ره‌نگاری چالاكییه ناسهقامگیرانهكانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا بێته‌وه.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی ڕابردوو، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له ڕێگه‌ی تهلهفوونهوهوه پێوه‌ندیی به سوڵتان قابووس، پاشای عومانه‌وه كردبوو و داوای لێكردبوو به‌ره‌نگاریی هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا ببنه‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا دوناڵد ترامپ پێداگریی له هاوكاری دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئەمریكا و عومان كردبووه‌وه. ڕێبه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕێگه‌چاره‌كانی ئاڵۆزیی ناوچه و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا گفتوگۆیان كرد و بڕیاریان دا كه به شێوه‌ی جیددی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه.