وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری و ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر ١٨ كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ڕۆژی ڕابردوو ئاسۆشیتێدپرێس له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ترامپ گه‌مارۆی نوێی خستووه‌ته‌سه‌ر ١٨ كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و گه‌مارۆیان به‌رنامه‌ی ناوكیی ئه‌و وڵاته ناگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا ٧ گرووپ و ٥ كه‌سایه‌تی كه یارمه‌تییان به ئه‌رته‌ش یان سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌یاندووه، له لیستی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا خران.
ئا‌مریكا ده‌ڵێ، ئه‌و گه‌مارۆیانه هه‌روه‌ها ئه‌و شیركه‌ت و كه‌سایه‌تییانه ده‌گرێته‌وه له له ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له هه‌ر نهتهوهیەک و خه‌ڵكی هه‌ر وڵاتێك بن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكاش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ڕێژیمی ئێران گه‌مارۆی خستووه‌ته‌سه‌ر دوو گرووپ كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا چالاكی ده‌كه‌ن.
شایانی باسه كه به‌پێی ئه‌و گه‌مارۆیان هه‌موو دارایی ئه‌و گرووپ، شیركه‌ت و كه‌سایه‌تییان ده‌وه‌ستێندرێ و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه هیچ چه‌شنه مهعامهلهیهكیان له‌گه‌ڵ ناكرێ.