باڵیۆزخانەی ڕووسیە لە دەمشق بۆمباران کراوە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا ، دوو گوللە خۆمپارە هاوێژراونەتە باڵیۆزخانەی ڕووسیە لە دەمشق، یەکێکیان بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە و ئەوی دیکەیان بەر نزیک لە باڵیۆزخانەکە کەتووە و زیانی ماڵیی لێکەوتۆتەوە.
شایانی باسە پێشتر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریە لە گەڕەکەکانی پێتەخت چەند جارێک تەقەیان لە باڵیۆزخانەی ڕوسیایان کردووە.
هێرشەکە پاش کاتژمێرێک لە تەقینەوەی بۆمبێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەدلیبی سووریە کە لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا ڕوویدا و لە ئەنجامدا هەشت کەس برینداربوون.
چاودێرانی بواری مافی مرۆڤ لە سووریە لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند، پێنج کەس برینداربوون و لەنێویشیاندا منداڵ هەیە.