Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲۹ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۶| 20/07/2017 |کاتژمێر:
کوردستان

کۆبوونەوەی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە

16/07/2017 | 16:20:13
yaketiiiijinannnnnn

ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبەشداری نوێنەری ژنانی ڕێبەری حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی شەممە لە ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠١٧ لە شاری کۆیە لەبنکەی سەرەکی یەکیەتیی ژنانی دێموكراتی کوردستان کۆبۆوەو فەزای گشتی کۆبوونەوەی یەکەمی سێهەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنی کورد و هەروەها کۆبوونەوەی یەکەمی هەیئەتی ئامادەکاری کۆنفرانس و شێوەی بەشداریی کردنی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو کۆنفرانسەدا تاو توێ کرد.

نوێنەرانی هەریەک لەرێکخراوەکانی نێو ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لەسەر ئەو باوەرەبوون کە پرس و دۆخی سیاسی وئەمنییەتی ژنی کورد لە رۆژهەڵات لە کۆنفرانسدا بابتێکی سەرەکییەو چوارچێوەی کاری ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە هەیئەتی ئامادەکار لەسەر بەرژەوەندی گشتی ژنانی رۆژهەڵاتە.
هەروەها لەسەر ئەو بروایەبوون کە نابێ لەو کۆنفرانس‌ە هژموونی سیاسی هیچ حیزبێکی سیاسی لەسەری‌دا زاڵ بێ.

شایانی باسە کە پێنچ ڕێکخراوی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە:

* یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان

* یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران

* کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

* سازمانی ئافرەتانی خەبات

* ئاسۆی ژنی کورد