جێمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلانیی ئێران ده‌ستی له تیرۆركردنی ڕه‌فیق حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیری پێشوو لوبناندا هه‌بووه. ڕێژیمی ئێران ئه‌و تیرۆره‌ی له چوارچێوه‌ی تێكدانی ئه‌منیه‌تیی ناوچه‌دا كردووه.
ڕێژیمی ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ش تاوانی تیرۆریستیی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی لێ ئاشكرابوو هه‌ر وه‌ك پێشتر ڕێبه‌ری حیزبه كوردییه‌كانی دژ به‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان له وڵاتانی ئاڵمان و ئوتریش تیرۆر كردبوو. هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، ڕێژیمی ئێران، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه بۆ سه‌قامگیریی ئاشتی له ناوچه‌دا.
تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان بۆ ساڵی ٢٠٠٥ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێكی بارهه‌ڵگر له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی به‌یروت ئه‌نجام درا.
جیمز ماتیس وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كرده‌وه دوژمنكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی له سووریه و ناوچه‌دا گوتی، دهستو پێوه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕی عه‌شیره‌تی و مه‌زهه‌بی هانده‌دا و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ مانه‌وه‌ی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له وڵاتانی دراوسێدا به‌كار دێنێ.
ناوبراو له كۆتاییدا ده‌ڵێ، به بیانووی شه‌ڕی دژه داعش له سووریه و عێراق ماوه‌ته‌وه و خه‌ریكه خوێنی خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و وڵاتانه ده‌ڕێژێ.