له به‌ره‌به‌ری قه‌یرانی قه‌ته‌ر، واشنگتۆن و دۆحه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ڕێككه‌وتنیان ئیمزا كرد.
ڕێكس تیلێرسۆن و عه‌بدولڕه‌حمان سانی، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته ڕێكه‌وتنی هاوكاریی هاوبه‌شی دژی تیرۆریان ئیمزا كرد.
له پریس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند كه مه‌به‌ست له ئیمزاكرانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه وشككردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵیی تیرۆریزمی جیهانییه.
عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌كانی له سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌وه گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر. ئه‌وان قه‌ته‌ر به په‌ره‌پێدان به تیرۆریزم تاوانبار ده‌كه‌ن و لیستێكی درێژیان به وڵاتی قه‌ته‌ر داوه كه ده‌بێ ئه‌و خاڵانه له‌به‌ر چاو بگرێ بۆ نموونه كه‌مكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانان ڕێككه‌وتنێكیان ئیمزا كردووه كه وڵاتانی كه‌نداو ناچار ده‌كا كه ده‌ست له كاروباری یه‌كدی وه‌رنه‌ده‌ن و ناڕازییان و ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ی كه ئه‌منیه‌تی وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، په‌نا نه‌ده‌ن و پشتیوانی نه‌كه‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا وڵاتانی عه‌ره‌بستان، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، به‌حره‌ین و میسر ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه كه ڕێكه‌وتنی نێوان ئا‌مریكا و قه‌ته‌ر شتێكی كه‌مه، ده‌بێ ئه‌و وڵاته له‌وه زیاتر كۆنتڕۆڵ بكرێ.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌كانیدا هاتووه كه نابێ باوه‌ڕ به قه‌ول و به‌ڵێنییه‌كانی قه‌ته‌ر بكه‌ین، چونكه پێشتر وه‌ها ڕێكه‌وتنێكیان پێشێل كردوه.
تیلێرسۆن لەو پرێس كۆنفرانسه هاوبه‌شدا گوتی :ئه‌و ڕێكهوتنە قه‌ته‌ر له تیرۆریزمی جیهانی دوور ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها تیلێرسۆن ئه‌مڕۆ گه‌یشته شاری جه‌ده‌ی عه‌ره‌بستان و چاو به نوێنه‌رانی 4 وڵاتی سه‌ره‌كیی دژبه‌ری وڵاتی قه‌ته‌ر كه‌وت.