چاوێرانی مافی مرۆڤی سووریه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك زانیاریی وردمان له‌به‌ر ده‌ست دایه كه ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، ڕێبه‌ری گرووپی تیرۆریستیی داعش كوژراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ربیه، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی مافی مرۆڤی سووریه، ڕایگه‌یاند كه فه‌رمانده پله به‌رزه‌كانی داعش له ناوچه‌ی دیرئالزوری سووریه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی نه‌ماوه به‌ڵام شوێن و كاتی كوژرانی ناوبراویان ئاشكرا نه‌كردوه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا، پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه بیسه‌لمێنێ كه ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، ڕێبه‌ری داعش كوژرابێ.
پێشتریش هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی له‌لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ڕووسیه و ئێران بڵاوكرابوویه‌وه كه به‌هۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانیی ڕووسیه كوژراوه. هیچێك له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی دیكه‌ی جیهان كوژرانی ناوبراویان ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پێنتاگۆن كوژرانی به‌غدادی به ڕاست نازانێ و ده‌ڵێ، زانیاریی وردمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیه مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه له بۆردومانی ده‌ورووبه‌ری شاری ڕه‌قه له‌وانه‌یه به‌غدادی كوژرابێ.
هه‌روه‌ها مێدیاكانی عێراقیش به تایبه‌ت “سومێر نیوز” ڕایگه‌یاند كه گرووپی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا كوژرانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادیان به ڕاست زانیوه.